قایمقامی بازیان: دوای بەناحیەکردنی، بەردەقارەمان دەبێتە خاوەن فەرمانگەی خۆی

28-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە مەرسوومێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵگەی بەردەقارەمان لە سنووری قەزای بازیان لە پارێزگای سلێمانی کرایە ناحیە. قایمقامی بازیان دەڵێت: "بڕیارەکە زۆر گرنگە و ئیدی خەڵکی ناوچەکە رێگەی دوور بۆ فەرمانگەکانی بازیان نابڕێت".
 
ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێشتر هەوڵماندا لە ئەنجوومەنی پارێزگاوە بەردەقارەمان بکەینە ناحیە، بەڵام کارەکانیان راگیرا، ئێستا بە مەرسوومی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرایە ناحیە".
 
قایمقامی قەزای بازیان رایگەیاند، ئەوان پێشتر داوای بە ناحیەکردنی بەردەقارەمان و ئەڵڵاییان کردبوو، بەڵام تەنیا بەردە قارەمان بڕیاری لێدراوە. 
 
قایمقامی بازیان گوتی: "20 گوندمان لە سنووری ناحیەکە دیاریکردووە".
 
ئێستا دانیشتووانی سنووری ناحیە نوێیەکەی پارێزگای سلێمانی نزیکەی 30 هەزار کەسە. لەبارەی گرنگیی هێنانەکایەی ناحیەکەوە ئیسماعیل ئەحمەد گوتی: "زۆر گرنگە بۆ خەڵک، لەمەودوا رێگەیەکی زۆر نابڕن بۆ فەرمانگەکانی بازیان و دەبنە خاوەن فەرمانگەی خۆیان، هاوکات بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاریش بۆ ناوچەکە گرنگە".
 
قایمقامی بازیان داوای کرد، کەسێکی لێهاتوو بکرێتە بەڕێوەبەری ناحیەکە و ئەزموونی هەبێ، بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی خەڵک بکات، هاوکات دامەزراندنی پێنج فەرمانبەر و دروستکردنی باڵەخانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەکە زۆر پێویستە".
 
دووشەممە 27-10-2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى واژۆ كرد كه‌ سه‌ر به‌ قه‌زاى بازيان ده‌بێت.
 
لە راگەیێندراوی مەرسوومەکەدا هاتبوو: "هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان، كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيیانى ناحيه‌كه‌ و گونده‌كانى ئه‌و سنووره‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكار و يارمه‌تيده‌ره‌ بۆ بره‌ودان به‌ خزمه‌تگوزارييه‌ گشتييه‌كان و كاروبارى كارگێڕى له‌و ناوچه‌يه".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.