لە چوارقوڕنە منداڵێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا؛ شۆفێرەکە باوکیەتی

28-11-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، منداڵێکی دوو ساڵ و نیوی دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە لایەن باوکییەوە بە ئۆتۆمبێل لێیدەدرێت، گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی منداڵێکی دوو ساڵ و نیو بەناوی (ئـ. ئـ. غ) لە رەگەزی مێ گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی رانیە.
 
رووداوەکە کاژێر 13:00ـی ئەمڕۆ روویداوە.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، منداڵەکە دانیشتووی گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنەیە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین. 
 
بەگوتەی کەسوکاری منداڵەکە بۆ پۆلیسی راپەڕین، دوای ئەوەی باوکی منداڵەکە ئۆتۆمبێلەکەی لە ماڵ هێناوەتە دەرەوە، منداڵەکەی خۆی شێلاوە و گیانی لەدەست داوە. 
 
پۆلیس باس لەوە دەکات، دوای رووداوەکە تەرمی منداڵەکە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە و دوای پشکنینی توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی فەرشی دەستچن لە پارێزگای سنە دەڵێ، دروستکردنی فەرشی دەستچن لەو پارێزگایە زۆر کەمبووەتەوە.

دروستکردنی فەرشی کوردی لە پارێزگای سنە کەمبووەتەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی فەرشی دەستچن لە پارێزگای سنە دەڵێ، بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەری و ئەو کێشانەی فەرشچنان هەیانە، دروستکردنی فەرشی دەستچن لەو پارێزگایە زۆر کەمبووەتەوە و بەو شێوەیە بەردەوام بێ، رەنگە هەر نەمێنێت.