رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە دوای کوشتنی هاوژینەکەی چووەتە دەرەوەی عێراق، دواتر گەڕاوەتەوە کەرکووک و ویستوویەتی لێرە خۆی بشارێتەوە.
عامر نووری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی کەرکووک، رۆژی هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تۆمەتبارەکە لە هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، دوای دەستگیرکردنی، رادەستی پۆلیسی هەولێر کرایەوە."
لە راگەیێندراوێکدا پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، "دوای لێکۆڵینەوە لە گومانلێکراوێک، دەرکەوت بە گوێرەی مادەی 406 لە یاسای سزادان داواکراوە و دانی بەوەدا نا، کە هاوژینەکەی کوشتووە و دواتر هەڵاتووە بۆ دەرەوەی عێراق".
تۆمەتبارەکە دوای ئەوەی هەڵاتووە بۆ دەرەوەی عێراق، گەڕاوەتەوە بۆ کەرکووک. پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە بە "چەند دۆسیەیەکی دیکە"ش لە هەرێمی کوردستانەوە داواکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ