وەزیرانی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆرمۆرن و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن

28-11-2025
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
شاندە ئەمنییەکە لە کێڵگەی کۆرمۆر
شاندە ئەمنییەکە لە کێڵگەی کۆرمۆر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لە کۆرمۆر، کۆبوونەوەی شاندی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکردووە، هەردوو وەزیرانی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکەن.
 
رۆژی هەینی، 28ی تشرینی دووەمی 2025، شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی عەبدولئەمیر ئەلشەمری، وەزیری ناوخۆی عێراق و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حەمید ئەلشەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق سەردانی کێڵگەی کۆرمۆریان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کرد.
 
ئەو کێڵگەیە درەنگانی شەوی 26ی ئەم مانگە بە "مووشەک" هێرشی کرایەسەر لە ئەنجامی هێرشەکە کۆگەیەکی گاز ئاگری گرت و بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە وەستا. 
 
ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە کێڵگەی کۆرمۆرە و رایگەیاند، ئەو شاندە ئەمنییەی چوونەتە کێڵگەکە "تیمێکی شارەزای لێکۆڵینەوەی سەربازییان لەگەڵە." 
 
هاوکات سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەی شاندە ئەمنییەکە لە کێڵگەی کۆرمۆر بە رووداوی گوت: "کۆمپانیای دانە گاز ئامادەیە کارەکانی دەستپێبکاتەوە بەڵام داوایی دڵنیایی [ئەمنی] دەکات."
 
بەرهەمی گازی کێڵگەی کۆرمۆر 80٪ کارەبای شارەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات لە شەوی هێرشەکەوە کارەبای 24 کاژێریی کێشەی بۆ دروست بوو، دوو رۆژە رۆژانە 5 بۆ 6 کاژێر کارەبا دەدرێتە هاونیشتمانییان. 
 
ئەو شاندە ئەمنییەی ئەمڕۆ کە چوونەتە کێڵگەکە بۆ لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە و لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. 
 
بڕیارە دواتر راپۆرتێک لەسەر هێرشەکە و کاریگەریی و ئەنجامەکانی بۆ رای گشتی بڵاو بکرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.