رووداو دیجیتاڵ
لە دەوروبەری شاری هەولێر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.8 پلەی رێختەر روویدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند: "دوای شیکردنەوەی دەستی لەسەر روودانی بوومەلەرزە، دەرکەوت شەوی رابردوو کاژێر 10:34:50 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.8 پلە بە پێوەری رێختەر و بە قووڵایی 5 کم لە هێلی درێژی 36 1637 و هێڵی پانی 1695 44 روویداوە".
سەبارەت بە زیانەکانی بوومەلەرزەکە هەردوو دەستەکە دەڵێن: "بوومەلەرزەکە لە دەوروبەری هەولێر هەستی پێکراوە، بەڵام نە زیانی هەبووە و نە جێگەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێشە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ