پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیرکرا

28-12-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی سلێمانی بکوژی ئەو هاونیشتمانییە دەستگیر دەکات کە دوێنێ شەو لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا، دەڵێت، بکوژەکە کوڕیەتی. 
 
رۆژی شەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2024، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، كەسێک دەستگیركرا كە تۆمەتبارە بە كوشتنی باوكی."
 
پۆلیس دەڵێت، دوای ئەوەی شەوی رابردوو زانیاری كوشتنی كەسێك گەیشتە پۆلیسی سلێمانی، "دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و زانیارییە سەرەتاییەكان دەریانخست كە باوكێك لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژراوە و تۆمەتبار هەڵاتووە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر "توانرا هەمان شەو لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ‌ ئەنجام درابوو." 
 
تۆمەتبار (م. م.ع.) لەدایكبووی ساڵی 2002 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.