هەژماری من: 630 هەزار کەس بە ئەلیکترۆنی مووچەکانیان وەردەگرن

28-12-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی پڕۆژەی 'هەژماری من'، ئەوانەی لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە مووچەکانیان وەردەگرن ژمارەیان گەیشتووەتە 630 هەزار مووچەخۆر و خانەشین و زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن و دوای ئەویش پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی دێن.
 
رۆژی دووشەممە، 29 کانوونی یەکەمی 2025، دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم بە شێوازی دیجیتاڵی لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و تاوەکو 31ی مانگ بەردەوام دەبێت.
 
بەپێی نوێترین داتاکانی پڕۆژەی هەژماری من بۆ رووداو، ژمارەی ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی کە ئەم مانگە مووچەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەردەگرن گەیشتووەتە 630 هەزار کەس. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆی تۆمارکراوان لە پڕۆژەکەدا زیاتر لە 900 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و تاوەکو ئێستا 660 هەزار کارت دابەشکراون.
 
دابەشبوونی مووچەخۆران بەپێی جۆر و چینەکان:
 
فەرمانبەرانی مەدەنی: 330 هەزار کەس.
هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش: 197 هەزار کەس.
خانەنشینان: 88 هەزار کەس.
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان: 11 هەزار کەس.
 
سوودمەندبووان بەپێی پارێزگاکان:
 
هەولێر: 319,500 مووچەخۆر.
دهۆک: 164,300 مووچەخۆر.
سلێمانی: 144,000 مووچەخۆر.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مووچەخۆرانی خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەت. هەروەها لیستی مووچەشیان بڵاوکردەوە کە لە رۆژانی 29، 30 و 31ی مانگ مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە