ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە سیستەمی ئی-هەڵسەنگاندن بڵاوکرانەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی بەرایی نمرەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی بە شێوازی دیجتاڵی راگەیاند. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی هەولێر و سلێمانی دەڵێن: "دواتر بە شێوەی مەیدانیش کارتی نمرەی قوتابییان دابەش دەکرێت".
 
ئەم ساڵ گۆڕانکاری لە شێوازی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکاندا کراوە و پێش دابەشکردنی کارتەکان، نمرەی قوتابییان بەشێوەی دیجیتاڵی رادەگەیێندرێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: "قوتابیان و بەخێوکارانیانی لە قوتابخانە حکومییەکان لە پۆلی 1ـی بنەڕەتییەوە تاوەکو پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاگادار دەکەینەوە، کە دەتوانن بەشێوەیەکی دیجیتاڵی و لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن)ـەوە، ئەنجامی بەراییی نمرەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم وەربگرنەوە".
 
لوقمان سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەزارەتی پەروەردە پێش تاقیکردنەوەکان، هەموو پەرەوەردەکانی ئاگادارکردەوە کە پێویستە دوای هەموو تاقیکردنەوەکان، نمرەی قوتابییان لە سیستەمی ئی-هەڵسەنگاندن تۆمار بکەن، دوایین کاتیش 27ـی ئەم مانگە بوو".
 
نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە 28ـی ئەم مانگەوە واتا ئەم شەو ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی قوتابییان لە رێگەی سیستەمی ئی-هەڵسەنگاندنەوە بڵاودەکرێتەوە و قوتابییان دەتوانن نمرەکانیان ببینن."
 
بە گوتەی نەژاد عەبدوڵڵا، یەکەم ساڵە بە شێوازی دیجیتاڵی نمرەکان رادەگەیێندرێن و دواتر بە شێوەی مەیدانیش کارتی نمرەی قوتابییان دابەش دەکرێت.
 
ئەم ساڵ ملیۆنێک و 965 هەزار قوتابی لە قوتابخانە تایبەت و حکومییەکان دەخوێنن. ملیۆنێک و 248 هەزار و 216 قوتابی لە پۆلی 4ـی بنەڕەتییەوە تاوەکو 12ـی ئامادەیی تاقیکردنەوەیان کرد، زیاتر لە 54 هەزار قوتابی لە چەمچەماڵ بەشدارییان نەکرد.
 
15-12-2025، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 لە هەموو هەرێمی کوردستان بەپێی ساڵنامەی خوێندن دەستیپێکرد و 24ـی هەمان مانگ تەواو بوو، راستەوخۆ پشووی خوێندن دەستپێکرد.
 
ئەپڵیکەیشنی ئی-هەڵسەنگاندن بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی کەرتی خوێندنی حکومی ئەم خزمەتگوزارییە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەوە بەردەست بێت و بەخێوکارانی قوتابییان دەتوانن لە رێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە ئاگاداری دۆخی منداڵەکانیان بن لە رووی:
 
1- نمرەی قوتابی.
2- هەڵسەنگاندنی قوتابییان لەسەر حەوت ئاست.
3- خشتەی وانەکانی هەفتە.
4- ئەرکی ماڵەوە.
5- تاقیکردنەوەکانی قوتابی.
6- ئاگادارییەکان و پەیامی قوتابخانە بۆ قوتابی.
7- رێنمایی پەروەردەیی.
 
هاوکات بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندن، مامۆستایان و قوتابییان ناوی بەکارهێنەر (یوزەرنەیم) و تێپەڕەوشە (پاسۆرد) ئامادەکراون، کە لە بەشی راپۆرتی قوتابخانە لەنێو سیستمی "ئی-پەروەردە"دا دەتوانن دایببەزێنن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەشتیاران لەنێو بەفر شەڕە تۆپەڵ دەکەن

بەفربارین لە دهۆک؛ گەشتیارانی عێراق روویان لە چیاکانی گارە و مەتین کردووە

بەفربارین هەردوو چیای گارە و مەتینی سپیپۆش کردووە و ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری لە پارێزگاکانی عێراق و ناوچەکانی دیکە بردووەتە پارێزگای دهۆک. لە کەشێکی سارددا، خێزانێکی دهۆکی میوانداریی گەشتیارانی عەرەبی موسڵ دەکەن.