رووداو دیجیتاڵ
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له باڵيۆز دانيال روبنستين كرد كه كاره‌كانى باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبار‌ى پێشمه‌رگه، پێشهاته‌كانى سووريا و دۆخى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
ئەوەش هاتووە کە، "باڵيۆز روبنستين جه‌ختى له پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكا بە به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيری له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ـ يش، سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا، ده‌ربڕى"
"هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و كاركردن بۆ به‌رقه‌راربوونى ئاشتييه‌كى جێ‌گير، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ئێزدییان له شنگال و كريستيان و پێکهاته‌کان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه"، بەپێی راگەیێندراوەکە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كۆنسووڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، تیشک خرایه سه‌ر چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ