رووداو دیجیتاڵ
ئۆتۆمبێلێکی یەکینەکانی پاراستنی شنگال کرایە ئامانج و بەرپرسێکی ناوچەکە دەڵێت، هێرشەکە لە رێگەی درۆنەوە بووە.
رۆژی پێنجشەممە، 29ـی شوباتی 2024، خودێدا چوکێ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ لە سنووری قەزای شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی قەسرکێ لە ناوچەی وردییە بە "درۆن" ئۆتۆمبێلێکی یەکینەکانی پاراستنی شنگال کراوەتە ئامانج.
ئەو شوێنەی کە هێرشەکەی تێدا کراوە، دەکەوێتە ناحیەی تل عوزێر سەر بە قەزای بەعاج لە سنووری پارێزگای نەینەوا.
لەبارەی قوربانییانی هێرشەکە، خودێدا چوکێ گوتی، "زانیاریم لا نییە، بەڵام قوربانییەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شنگال کراون."
بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆردوومانەکە نزیکەی کاژێر 1:45 خولەکی دوای نیوەڕۆ بووە، ئۆتۆمبێڵێکی جۆری پیکەپ نیسانی دەبل کە لە قەزای شنگالەوە بە ئاراستەی رێگەی باب شلۆ رۆیشتووە، لە لایەن درۆنێکەوە کراوەتە ئامانج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ