رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لە سەرۆکی ئەرمینیا کرد و باسیان لە کردنەوەی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەو بارەیەوە دەڵێت، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڤاهاگن خاچاتوریان سه‌رۆکی ئه‌رمینیا کۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا باسیان له ده‌رفه‌ته‌کانی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد له بواری بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، که‌رتی تایبه‌ت، پزیشکی و گه‌شتیاریدا؛ "له‌مباره‌یه‌وه تیشکیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تی گه‌شتی راسته‌وخۆی ئاسمانیی نێوان ئه‌رمه‌نستان و عێراق به هه‌رێمی کوردستانه‌وه."
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیداری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، "به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا تاوتوێ کران و لەبارەی دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ره‌وشی پێکهاته‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
سه‌رۆکی ئه‌رمینیا رۆژی دووشه‌ممه به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق کۆبووه‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆش گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ