کۆمیسیۆن: 2.8 ملیۆن کەس دەتوانن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بدەن

29-02-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لەکۆی سێ ملیۆن و 700 هەزار کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، دوو ملیۆن و 800 هەزار کەس دەتوانن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بدەن.
 
ئەوانەی کە دەتوانن دەنگ بدەن، ئەو کەسانەن کە کارتی بایۆمەترییان هەیە و تۆماری دەنگدانیان نوێ کردووەتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە دوا رۆژ بوو بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدان و کۆمیسیۆن دەڵێت، وادەکە درێژ ناکەنەوە.
 
لەوبارەیەوە، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە رووداوى گوت، "تاوەکو ئێستا بڕیارەکە بەو جۆرەیە کە وادەى تۆمارکردن و نوێکردنەوەى تۆماری دەنگدەران لە هەرێمى کوردستان درێژ نەکرێتەوە".
 
بیانووی کۆمیسیۆن بۆ درێژنەکردنەوەی وادەکە، ئەوەیە کە پێویستیان بە کاتە بۆ چاپکردنى کارتى بایۆمەترى دەنگدانى ئەو کەسانەى مامەڵەیان کردووە، تاوەکو بەر لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆیان بگەڕێتەوە.
 
بەوپێیە، ئەوانەی تاوەکو ئەمڕۆ تۆمارى دەنگدەرانیان نوێ نەکردووەتەوە و کارتى بایۆمەتریى دەنگدانیان نییە، ناتوانن بەشدارى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکەن.
 
چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ هەڵبژاردن بکرێت.
 
کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، مانگی حوزەیرانی پێشنیاز کردووە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و چاوەڕێیە سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان رۆژى هەڵبژاردنەکە دیاری بکات. 
 
بەگوێرەى نوێترین ئامارى دەزگەى ئامارى عێراق، ژمارەى دانیشتووانى هەرێمى کوردستان شەش ملیۆن و سێ هەزار و 554 کەسە؛ پارێزگاى سلێمانى دوو ملیۆن و 320 هەزار و 434 کەس، هەولێر دوو ملیۆن و 97 هەزار و 205 کەس، دهۆک یەک ملیۆن و 461 هەزار و 457 کەس و هەڵەبجە 124 هەزار و 458 کەس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.