بردنە دەرەوەى مەڕوماڵات لە کەرکووک قەدەخە کرا

29-02-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەسەڵاتی خۆجێیی کەرکووک بڕیاریدا بردنە دەرەوەى مەڕوماڵات لەو پارێزگایەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە قەدەخە بکات. یەکێک لە یاریدەدەرانى پارێزگارى کەرکووک دەڵێت، "ئەو هەنگاوە بۆ رێگرییە لە بەرزبوونەوەى نرخى گۆشتی سوور". 
 
29ى شوباتى 2024، عەلى حەمادى، یاریدەدەرى پارێزگارى کەرکووک بۆ کاروبارى تەکنیکى بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "بڕیار دراوە لە یەکى ئادارەوە بردنە دەرەوەى مەڕوماڵات لە کەرکووکەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە قەدەخە بکرێت. بڕیارەکە بۆ ماوەى دوو مانگ جێبەجێ دەکرێت". 
 
عەلى حەمادى گوتیشى، "ئەو هەنگاوە بۆ رێگرییە لە بردنی مەڕوماڵات بۆ شارەکانى نێوەڕاست و باشوورى عێراق. ئەو رێکارە بۆ  رێگرییە لە بەرزبوونەوەی نرخى گۆشتى سوور".
 
نرخى گۆشتى سوور لە کەرکووک لە بەشی زۆری پارێزگاکانى دیکەى عێراق کەمترە. ئەو نرخەى لە لایەن دەسەڵاتی پارێزگاکەوە بۆ یەک کیلۆ دیاریکراوە لەنێوان 14 هەزار بۆ 18 هەزار دیناردایە، لە کاتێکدا لە بەشی زۆری پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشوورى عێراق نرخى کیلۆیەک گەیشتووەتە سەروو 20 هەزار دینار. 
 
بڕیارى رێگرى لە بردنە دەرەوەى مەڕوماڵات لە کەرکووک لە کۆبوونەوەیەکى نێوان راکان جبوورى، پارێزگارى کەرکووک بەوەکالەت و بەرپرسانى دیکەى ئەو پارێزگایە دراوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار داوە نرخى یەک کیلۆ گۆشتى مەڕ بە 18 هەزار دینار دیاری بکرێت و یەک کیلۆ گۆشتى نەرمەى گوێرەکەش بە 16 هەزار دینار دیاریکراوە و ئەگەر ئێسقانىشی لەگەڵ بێت نرخەکەى 14 هەزار دینارە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

   دیناری عێراقی جۆری 25 هەزاری.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.