لە پارێزگای دیلۆک ژنێک کوژرا

29-03-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای دیلۆک ـی باکووری کوردستان تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو ژنە بە گوللە کوژراوە.
 
شەوی پێنجشەممە، 28ـی ئاداری 2024، هاووڵاتییان لەسەر رێگای دیلۆک- بەلقیس تەرمی ژنێکیان دۆزییەوە و تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادار کردەوە.
 
لەگەڵ ئاگادارکردنەوەیان تیمە تەندروستییەکان و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. 
 
لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە ژنەکە بە گوللە کوژراوە.
 
تەرمی ئەو ژنە کە ناسنامەکەی هێشتا ئاشکرا نەکراوە، گواستراوەتەوە بۆ مردووخانەی دامەزراوەی پزیشکیی دیلۆک. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.