ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا "بە تووندی" سەرکۆنەی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات و رایدەگەیێنێت: لەلایەن "میلیشیا تیرۆریستییە"کانی سەر بە ئێرانەوە کراون. 
 
لە پەیامێکدا، وەزارەتەکە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە رایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تووندی و بەبێ هیچ دوودڵییەک هێرشە تیرۆریستییە قێزەونەکانی میلیشیا پرۆکسییە تیرۆریستەکانی ئێران لە عێراق بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنە دەکات."
 
وەزارەتەکە دەڵێت: ئەم کارانەی ئێران و پڕۆکسییەکانی، "هێرشێکی راستەوخۆن بۆ سەر سەروەری، سەقامگیری و یەکپارچەیی عێراق."
 
رۆژی شەممە بە درۆن هێرشکرایە سەر دهۆک و یەکێک لە درۆنەکان ئاراستەی ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، گرووپێک حەق بە خۆی بدات هێرش بکاتە سەر شوێنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشهاتێکی مەترسیدارە. 
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی گوتووە: "ئێمە بە تووندی ئەو کارە تیرۆریستییە بێسەروبەر و ترسنۆکانەیە رەتدەکەینەوە کە ئێران و پڕۆکسییە تیرۆریستەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرتاسەری عێراقدا ئەنجامیان داوە."
 
هێرشەکە لەسەر ئاستی ناوخۆ، ناوچەکە و دەرەوە سەرکۆنە کرا. ئێران بێبەریبوونی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند و ئەمریکا و ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد. سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بەڵێنی لێکۆڵینەوەی جدی داوە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووباری دیجلە لە جزیرێ

لە شرنەخ بۆرییەکی نەوت تەقییەوە؛ نەوت تێکەڵی رووباری دیجلە بوو

لە قەزای جزیرێ سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، بۆرییەکی نەوت تەقییەوە و نەوتی خاو تێکەڵی ئاوی رووباری دیجلە بوو. شارەوانیی جزیرێ، بۆ پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانییان، وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی خواردنەوەی بەشێوەیەکی کاتی راگرت.