لە شرنەخ بۆرییەکی نەوت تەقییەوە؛ نەوت تێکەڵی رووباری دیجلە بوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە قەزای جزیرێ سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، بۆرییەکی نەوت تەقییەوە و نەوتی خاو تێکەڵی ئاوی رووباری دیجلە بوو. شارەوانیی جزیرێ، بۆ پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانییان، وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی خواردنەوەی بەشێوەیەکی کاتی راگرت.
 
رۆژی یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، هێڵی بۆریی نەوتی خاوی کۆمپانیای نەوتی تورکیا (TPAO) لە ناوچەی نێوان قەزای جزیرێ و ناحیەی قەسرک تەقیوەتەوە. بەهۆی تەقینەوەکەوە، بڕێکی زۆری نەوت بە دەوروبەردا بڵاوبووەتەوە و دواتر تێکەڵی ئاوی رووباری دیجلە بووە.
 
شارەوانیی جزیرێ دوای رووداوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ رێگریکردن لە هەر مەترسییەکی تەندروستی، کارەکانی وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی خواردنەوە بەشێوەیەکی کاتی راگیراون. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تاوەکو دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە، وێستگەکە کارناکات.
 
دوای رووداوەکە، تیمە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد. تیمەکان، لە چەندین نموونەی ئاوی رووبارەکەیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی رێژەی پیسبوون و ئاستی تێکەڵبوونی نەوتەکە دیاری بکەن.
 
بەرپرسانی شارەوانی و پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، بەوردی چاودێریی پرۆسەکە دەکەن. ئەگەر ئەنجامی شیکارییەکان دەریانخست کە ئاوەکە پاکە و بۆ خواردنەوە گونجاوە، وێستگەی پاڵاوتنی ئاو جارێکی دیکە دەست بەکار دەکاتەوە و دابەشکردنی ئاو لە قەزاکەدا دەستپێدەکات.
 
داوا لە هاونیشتمانییان کراوە تاوەکو دەرچوونی ئاگادارییەکی نوێ لەلایەن شارەوانییەوە، ئاوی رووبارەکە بۆ هیچ مەبەستێک بەکارنەهێنن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەتائیبی سەیدولشوهەدا

ئەمینداری کەتائیبی سەیدولشوهەدا: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی رەتکراوەیە

ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتائیبی سەیدولشوهەدا، هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی بە کارێکی "قێزەون و رەتکراوە" ناودەبات و دەڵێت، پێچەوانەی بنەماکانی ئەوانە.