کوێت سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بارەگای بارزانی و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی کوێت لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بارەگای سەرۆک بارزانی و شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەکات.
 
رۆژی 29-3-2026، وەزارەتی دەرەوەی کوێت لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "وەزارەتی دەرەوە سەرکۆنە و ئیدانەی تووندی دەوڵەتی کوێت دەردەبڕێت بۆ ئەو دەستدرێژییەی کە کرایە سەر بارەگاکانی نیشتەجێبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی".
 
ئاماژە بەوەش کراوە، "وەزارەت جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی دەوڵەتی کوێت دەکاتەوە لە رەتکردنەوەی هەموو جۆرە تووندوتیژییەک و ئیدانەکردنی ئەو کارانەی کە دەبنە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری لە کۆماری عێراقی برا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە