سەعید گاباری دۆخی تەندروستیی خراپە و لەژێر چاودێریدایە

29-04-2020
سەرباز سیامەند
هونەرمەند سەعید گاباری
هونەرمەند سەعید گاباری
نیشانەکردن سەعید گاباری
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

هونەرمەند سەعید گاباری، بەهۆی شێرپەنجەی سییەکانیەوە لە هەولێر لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
 
خانەوادەی سەعید گاباری دەڵێن، ماوەی چوار رۆژە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.
 
ئیبراهیم گاباری، ئامۆزای سەعید گاباری بە رووداوی راگەیاند "سەعید گاباری لە ئەڵمانیا بوو، کە گەڕایەوە بەهۆی کۆرۆناوە 14 رۆژ کەرەنتین کرا، دواتر گوتیان هیچی نییە. هاتە ماڵی ئێمە، بەر لە چەند رۆژێک گوتی، سەری دەئێشێت، بەڵام دواتر سەرئێشەکەی زۆرتر بوو، هێنامان بۆ نەخۆشخانە و پێیان گوتین تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە، شێرپەنجەکەشی کاری لە سەری کردووە، پزیشک دەڵێن هیوایەکی نەماوە، چونکە کێشەی زۆرە، ئەمڕۆ فڕۆکە هەبوو، ئێمە ویستمان بینێرین، بەڵام پێیان گوتین ئەستەمە، چونکە ئەگەر هەناسە دەستکردەکەی ببڕین، تەواو دەبێت".
 
سەعید گاباری خەڵکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد و چەندین سترانی بەناوبانگی هەیە، چەند گۆرانیبێژێکیش گۆرانییەکانی ئەویان گوتووەتەوە.
 
ئەو هونەرمەندە یەکێکبووە لەوانەی لە سەیدایێ تیرێژ و جگەر خوین نزیکبووە؛ چەندین هۆنراوەی ئەوانی کردووە بە گۆرانی، یەکێک لە گۆرانییە ناسراوەکانی "بڵبڵێ دڵشاد"ە، کە سەیدایێ تیرێژ نووسیویەتی.
 
گاباری لەگەڵ ئەوەی نابینایە، چووەتە ناو پێشمەرگە و وەکو هونەرمەندێک لە ریزی شۆڕشدا بووە، لەگەڵ سترانی شۆڕشگێڕی، گۆرانیی ئەڤینداری و جیاوازی گوتووە.
 
سەعید گاباری باوکی هەشت منداڵە، لە ساڵی 1956 لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵە گۆرانی دەڵێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان

سەرۆکی یەکێتیی زانایان بۆ گوتارخوێنی نەجەف: وەرە کوردستان و لەجیاتی وێرانکاری ئاوەدانی ببینە

قسەکانی گوتاربێژی نەجەف لەسەر هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجان، نیگەرانیی یەکێتیی زانایانی ئایینیی لێکەوتووەتەوە. سەرۆکی یەکێتییەکە دەڵێت: "ئەو دەڵێ لە کوردستان گوند وێران دەکرێ و کۆمەڵکوژی دەکرێ، بۆیە داواکارم بێت و لە نزیکەوە کوردستان ببینێت".