لە چەمچەماڵ خێرخوازان قوتابخانەیەکی نۆ پۆلی دروستدەکەن

29-04-2023
پێشەوا بەختیار
ئەو قوتابخانەیەی لە چەمچەماڵ لەلایەن خێرخوازانەوە دروستدەکرێت
ئەو قوتابخانەیەی لە چەمچەماڵ لەلایەن خێرخوازانەوە دروستدەکرێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە شارۆچکەی شۆڕش لە چەمچەماڵ قوتابخانەیەک لەسەر رووبەری سێ هەزار مەتر دووجا زەوی لەسەر ئەرکی خێرخوازان بنیاتدەنرێت. 
 
مامۆستاییەکی ئایینی کە ساڵانێکە کاری خێرخوازی دەکات سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکات و دەڵێت، لە قوتابخانەوە هەموو ئەوانە پێ دەگەیێندرێت کە خزمەت بە دین و خاک دەکەن، بۆیە لە خێرێکی نەبڕاوەدا بەشداردەبن. 
 
مامۆستا ئامانج کانی بەیتەشی، مامۆستایەکی ئایینییە و دەڵێت: بۆ نموونە ئەو مامۆستا ئایینییەی لەو مزگەوتەی تەنیشت قوتابخانەکەوە گوتاردەدات دەبێت لە قوتابخانەوە پێگەیشتبێت، بۆیە دەبێت چۆن مزگەوت دروستدەکرێت بەوجۆرەش قوتابخانە دروستبکرێت، چونکە گەر بڵێین کاری حکومەت هاوکاری هەژاران و دروستکردنی مزگەوتیش ئەرکی حکومەتە، بەڵام کە نەیکات دەبێت چۆن دەست بۆ دروستکردنی مزگەوت دەبەین ئاوهاش قوتابخانە دروستبکەین، چونکە خێرێکی نەبڕاوەیە. 
 
دانیشتووانی نزیک ئەو قوتابخانەیە بە گەورە و بچووکەوە رۆژ دەژمێرن بۆ تەواوکردنی، چونکە رێگەی دووری گەیشتنی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە نزیک دەکاتەوە. قوتابخانەکە نۆ پۆلییە، یاریگە و باخچەی هەیە و زیاتر لە 300 قوتابی دەتوانن وانەی تێدا بخوێنن. 
 
فەرهاد عەلی، دانیشتوویەکی ئەو گەڕەکەیە و دەڵێت: منداڵەکانمان بەپێ دەچن بۆ قوتابخانە، هەموو گیانیان دەبێتە قوڕ لەبەر باران و دووریی قوتابخانە. 
 
ئەحمەد محەممەد، دانیشتوویەکی دیکەی گەڕەکەکەیە و دەڵێت: جاری واهەیە دەبێت بچین بەپیری منداڵەکانمانەوە بزانین چییان بەسەرهاتووە لەبەر باران و دۆخی خراپی رێگەکە. ئەم پرۆژەیە زۆر چاکە. 
 
لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کە حەوت شارۆچکە هەن، 54 هەزار قوتابی لە 197 قوتابخانە و باڵەخانەی پەروەردە وانە دەخوێنن، بۆ دروستکردنی باڵەخانەی نوێ پەنا دەبرێتە بەر خێرخوازان. 
 
عەبدوڵڵا حەمەکاکە رەش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە رووداوی گوت: 10 بینامان پێویستە بۆ ئەوەی کێشەی قوتابخانەکانمان چارەسەرببن. زۆرینەی بیناکانی دیکەیشمان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە. 
 
لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ دوو قوتابخانە هەن کە بەتەواونەکراوی بەجێهێڵدراون، دوای تەواوکردنیان قوتابییان لە چوار و سێ دەوامیی رزگار دەکەن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر

درۆنی وێڵ و ئامانجی سڤیل؛ 8 رۆژە گرووپە چەکدارەکان هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان

بۆ هەشتەم رۆژ لەسەریەک هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بوون، دوایین هێرشیش بۆ سەر بارەگای دەڤەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی بوو، کە بە درۆنێک بوو، بەڵام بەر لەوەی ئامانجەکەی بپێکێت تەقەی لێکرا و خرایە خوارەوە