هەژماری من بۆ خانەنشینان: زیاتر لە سێ هەزار کارتی بانکی تەواو کراوە و بڕۆن وەریانبگرنەوە

29-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تیمی پڕۆژەی (هەژماری من) رایگەیاند، سێ هەزار و 300 کارتی دیکەی ئەلیکترۆنی خانەنشینان تەواو بووە و دەتوانن بچنە بانکی عەینکاوە بۆ وەرگرتنەوەی.
 
تیمەکە ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئەمڕۆ 750 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان لە سیستمی (هەژماری من) بۆ بەبانکیکردنی مووچەکانیان ناویان تۆمار کردووە و رێکاری پێویستیان تەواو کردووە".
 
تیمی پڕۆژەی (هەژماری من) لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لەو ژمارەیەی تۆمارکراون، تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 420 هەزار کەسیان کارتی ئەلیکترۆنییان وەرگرتووە و لە رێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە مووچە وەردەگرن".
 
بەگوێرەی ئاماری تیمەکە بۆ رووداو، تاوەکو ئەمڕۆ 351 ئامێری راکێشانی پارە (ATM) تایبەت بە مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان دانراون، هاوکات 300 ئامێری دیکە لە مۆڵەکاندا هەن و مووچەخۆران لەکاتی بوونی پارە لە هەژمارەکانیان دەتوانن لێیانەوە پارە رابکێشن.
 
بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەی ژمارە 13ـی چوارشەممە 02-08-2023 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری، بڕیاری پڕۆژەی 'هەژماری من' دراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.