وەزارەتی کارەبا: زیاتر لە سێ ملیار دینار وەک داشکاندن بۆ هاوبەشانی کارەبا گەڕێندراوەتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی ئاداردا 3.2 ملیار دینار وەک داشکاندن بۆ هاوبەشانی ماڵان گەڕێندراوەتەوە. 
 
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی کارەبا، رۆژی چوارشەممە، 29ـی نیسانی 2026 بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووە، ئەو پارەیەی گەڕێندراوەتەوە بۆ سەر پسوولەی هاوبەشان، تایبەتە بەو داشکاندنە 20٪یەی کە لە کاتی پێدانی پارەی کارەبا لە رێگەی "ئی-پسوولە" بۆ مانگی شوبات هەژمار کرابوو.
 
داتاکانی داشکاندنی مانگی سێ:
 
کۆی پارەی گەڕێندراوە: 3.2 ملیار دینار.
 
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 133,000 هاوبەش.
 
تێکڕای بڕی پارەی گەڕێندراوە بۆ هەر ماڵێک: 24,000 دینار.
 
ئەو هاوبەشانەی پسوولەکەیان بووەتە 0 دینار: 20,600 هاوبەش (بەهۆی ئەوەی بڕی داشکاندنەکە هەموو تێچووی پسوولەکەی داپۆشیوە).
 
وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە، ئەگەر بڕی داشکاندنەکە لە بڕی پارەی پسوولەی مانگی ئادار زیاتر بێت، ئەوا بڕە پارە زیادەکە دەخرێتە سەر قەرزە کۆنەکانی پێش پرۆژەی رووناکی.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەت، تاوەکو ئێستا نزیکەی 5.5 ملیۆن هاونیشتمانی (کە دەکاتە زیاتر لە 85٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان) لە کارەبای 24 کاژێریی پرۆژەی رووناکی سوودمەند بوون.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێی نرخە نوێیەکان، 80٪ی هاونیشتمانیان، بەتایبەتی ئەوانەی کەمدەرامەتن، پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو بڕە پارەیەی پێشتر بۆ "کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە" پێکەوە دەیاندا.
 
پرۆژەی رووناکی لە تشرینی دووەمی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا، ئامانجی پرۆژەکە گەیاندنی کارەبای 24 کاژێرییە بۆ تەواوی ماڵان و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، لە ئایاری 2024ـیشدا، ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پرۆژەکەی پەسەند کرد و ئێستا لە زۆربەی ناوچەکان کاری پێدەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یونس ئەحمەد

دەزگەی خێرخوازیی حاجی ئیدریس و کۆمپانیایەک تێچووی پێکهێنانی ژیانی هاوژینیی یونس لە ئەستۆ دەگرن

دوای ئەوەی گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بە دڵێکی پڕ و چاوی پڕ لە ئومێدەوە لە رێگەی شاشەی رووداوەوە چیرۆکی ژیان و ئەو نیشانە سرووشتییەی سەر دەموچاوی گێڕایەوە، کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت و دەزگەیەکی خێرخوازی بەدەم داواکارییەکەیەوە دێن و بەڵێنی دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی ژیان و چارەسەریی پزیشکی پێدەدەن