نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئیمارات و لەگەڵ محەممەد بن زاید کۆدەبێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات و لەگەڵ محەممەد بن زاید کۆدەبێتەوە؛ بڕیارە تاوتوێی پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 29-04-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی به‌ره‌و ئه‌بوزه‌بيى پايته‌ختى ئيمارات به‌ڕێده‌كه‌وێت.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی، له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشى ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تاوتوێ دەکه‌ن.
 
 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/4/29 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی به‌ره‌و ئه‌بووزه‌بيى پايته‌ختى ئيمارات به‌ڕێده‌كه‌وێت.
 
له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا لەگەڵ بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشى ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تاوتوێ دەکه‌ن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، 16ـی ئایار لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە رۆژی وەستانی حاجییان لە کێوی عەرەفە و جەژنی قوربان رادەگەیێننن. ئاماژە بەوەش دەکات، 26 یان 27ی ئایار یەکەم جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێ.