بەرهەمی شلیک لە مەریوان 70% کەم بووەتەوە

30-05-2024
وەرزی هەڵگرتنەوەی شلیکە لە مەریوان
وەرزی هەڵگرتنەوەی شلیکە لە مەریوان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تووە سوورە یان شلیک لە مەریوان پێڕاگەیشتووە و جووتیاران خەریکی هەڵگرتنەوەی بەرهەمەکەیانن، بەڵام وەکو ساڵانی رابردوو دڵیان پێی خۆش نییە. 
 
لە دۆخی ئاساییدا، هەر هێکتارێک بە شێوەی مامناوەند 18 تۆن شلیکی دەبێت، بەڵام ئەم ساڵ جووتیاران دەڵێن، بەرهەمەکەیان 70٪ کەمبووەتەوە، بەهۆی ئەو زیانانەی مشک و باران و تەرزە پێیان گەیاندووە.
 
بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵیی سنە، ئەم ساڵ باران و تەرزە و نەخۆشی، زیاتر لە 200 ملیار تمەن زیانیان بە کەرتی کشتوکاڵی پارێزگاکە گەیاندووە و بەشی هەرە زۆری زیانەکە بەر ئەو زەوییانە کەوتووە کراونەتە توو. 62٪ـی هەموو تووی ئێران لە پارێزگای سنە بەرهەمدێت و بەرهەمی ساڵانەی 75 هەزار تۆنە.
 
میوەفرۆش، بازرگان و کارخانەکان کیلۆیەک شلیک بە 30 تاوەکو 40 هەزار تمەن لە جووتیاران دەکڕن، بەڵام لە بازاڕدا بە دوو تاوەکو سێ هێندەی ئەو نرخە دەیفرۆشنەوە. جووتیاران داوا دەکەن، حکومەت چاودێریی نرخەکان و بازاڕ بکات و رێگە نەدات، کەسی دیکە بەرهەمی ماندووبوونی ئەوان بخۆن.
 
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سنە، ئەم ساڵ سێ هەزار و 900 هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو پارێزگایە کراوەتەوە شلیک. چاندن، هەڵگرتنەوە و فرۆشتنی شلیک هەلی کار و داهات بۆ 15 تاوەکو 17 هەزار کەس دەڕەخسێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.