بەڕێوەبەری ئەزموونەکان: هەڵەی تەکنیکیی دروست نەبێ ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 رادەگەیێندرێت

29-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان دەڵێت، "ئەگەر هیچ کێشەیەکی تەکنیکی روونەدات ئەمشەو ئەنجامی نیشتمانیی بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بڵاوکردەوە، ئەگەر نا دەکەوێتە سبەی."

رۆژی پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، نوورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەموو ئامادەکارییەکان کراوە، ئەگەر هیچ گرفتێک و کێشەیەکی تەکنیکی روونەدات بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بڵاودەکرێنەوە."
 
وەک بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان گوتی، لە حاڵەتی بوونی کێشەیەک یان گرفتێک دەکەوێتە سبەی و ئەوکات ئەنجامەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بڵاودەکرێتەوە.
 
لەبارەی پۆلە ناکۆتاکان نوورەدین عوسمان دەڵێت، لە قوتابخانەکانی خۆیان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان رادەگەیێندرێت.
 
تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە 15ـی ئایارەوە دەستیپێکرد، تاوەکو 26ـی ئایار، هەفتەی سێ رۆژ لە کاژێر 08:00ـی بەیانی تاقیکردنەوەکانیان کرد.
 
ئەوکات نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاقیکردنەوەی خولی دووەمی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، 19ـی حوزەیرانی 2025 دەستپێدەکات تاوەکو 30ـی هەمان مانگ."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شنگال.

کەشناسی: پێشبینی دەکرێت لە شنگال بەفر ببارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە چیای شنگال بەفر ببارێت. ئەمڕۆ و سبەی "نمەباران و بەفری کەم" لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر ببارێت.