رووداو دیجیتاڵ
تیمی پڕۆژەی رووناکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە ماوەی مانگێکدا 400 ھەزار کەس لە دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان لە کارەبای 24 کاژێریی سوودمەند بوون و سەرجەمی سوودمەندبووانیش گەیشتوونەتە یەک ملیۆن کەس."
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە تیمی پڕۆژەکەوە دەست رووداو کەوتووە، لە هەولێر 774 ھەزار کەس، لە سلێمانی 137 ھەزار کەس، لە شاری دھۆکیش 97 ھەزار کەس لە کارەبای 24 کاژێری سوومەند بوون.
لە سەرجەم هەرێمی کوردستاندا، 59 ھەزار خێزان لە پڕۆژەکە سوومەند بوون.
تاوەکو ئێستا نزیکەی 1300 مۆلیدەی تایبەت کوژێندراونەتەوە، کە دووکەڵی سەرجەمیان بە ھێندەی دووکەڵی 225 هەزار ئۆتۆمبێل دەخەمڵێندرێت.
کارەبای 24 کاژێری لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکیدایە، کە 17ی تشرینی یەکەمی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ