رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی رووداوێکی لە شەقامێکی کرماشان- هەمەدان دوو کەس کوژران و 6 کەسی دیکە بریندار بوون.
ئێوارەی چوارشەممە، 28ی ئایاری 2025، لە شەقامی کرماشان بەرەو تویسیرکانی هەمەدان، تەقە لە ژمارەیەک خەڵک کرا، بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا و 6 کەسی دیکە برینداربوون.
مەجید شەماعی، قایمقامی قەزای تویسێرکانی سەربە پارێزگەی هەمەدان رایگەیاند، "دۆخی تەندرووستیی دوو لە برینداران ناجێگیرە". مەجید شەماعی دەشڵێت، تەقەکەرەکە دەسبەسەرکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.
مستەفا رەبانی، داواکاری گشتیی تویسیرکان رایگەیاند، کەسێک کە نەخۆشیی دەروونی هەیە لە تویسیرکان بە چەک تەقەی لە رێبواران کردووەو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە بەهۆی تەقەی پۆلیس بریندار بووە و دەستگیرکراوە.
پۆلیسی تویسیرکان بەبێ ئەوەی هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەو کەسە بۆ هێرشەکە دیاری بکات رایگەیاندووە، پێش رووداوەکە مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ