قاچەکانی لەنیا فاخیر لەکار کەوتوون و ئێستا چارەسەری سرووشتی وەردەگرێت

29-05-2025
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەنیا فاخر، ئەو منداڵە سوارچاکە کوردەی کە خەڵاتی محەممەد بن راشد، جێگری سەرۆکی شانشینی ئیمارات و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەی وەرگرت، ماوەی 17 رۆژە هەردوو قاچەکانی لە کار کەتوون، باوکی بە رووداوی راگەیاند، "ئێستا چارەسەریی سرووشتی وەردەگرێت".
 
پێنجشەممە، 29-5-2025، باوکی لەنیا، باسی لە ساتی لەکارکەوتنی قاچەکانی کچەکەی کرد و ئاشکرای کرد، "شەوێک قاچەکانی هەندێک ئازاریان هەبوو، ئازارەکە هێندە نەبووە نەتوانێت بخەوێت، بەڵام کاتێک بەیانییەکەی لە خەو هەستا، قاچەکانی کاریان نەدەکرد". 
 
دواتر لەنیایان بردووە بۆ نەخۆشخانە، لەنەخۆشخانە ماوەتەوە، دوو پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و دەمار کاریان لەسەر کردووە، تاوەکو دوو هەفتە "نەیتوانیوە بەهیچ جۆرێک قاچەکانی بجوڵێنێت."
 
پزیشکەکان گومانیان بۆ ئەوە چووە لەنیا بەهۆی زەبرێکی دەرەکی کە بەر پشتی کەوتبێت و لەدەماری دابێت وای لێهاتبێت، بەڵام باوکی دەڵێت، "ئەوەندی ئاگاداری بووین، هیچ زەبرێکی بەر نەکەوتووە".
 
دوای دوو هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە، سێ رۆژ لەمەوبەر لەنیا گەڕێنراوەتەوە ماڵەوە و باوکی روونیکردەوە، "ئێستا چارەسەری سرووشتی وەردەگرێت. جووڵە کەوتووەتەوە قاچەکانی، خوێن هاتووچۆ دەکات، رۆژانە چارەسەری سرووشتی وەردەگرێت، بەڵام ناتوانێت بکەوێتە سەر پێ".
 
بە گوتەی باوکی لەنیا، پزیشکەکان گوتوویانە "رۆژ بە رۆژ تەندروستیی بەرەو باشی دەڕوات".
 
لەنیا فاخیر، خەڵکی قوشتەپەیە، لە تەمەنی 5 ساڵییەوە حەزی لە ئەسپسواری بووە، بڵاوبوونەوەی گریانی لەسەر تەرمی ئەسپێکی، دوای ئەوەی مردارببوویەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگی دایەوە، سەرەتا مەلا مستەفا بارزانی، هاوسۆزیی خۆی بۆ لەنیا نیشاندا، بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەکردووە و ئەسپێکی بەدیاری پێشکێش کرد. دواتر محەممەد بن راشد، جێگری سەرۆکی شانشینی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بڕیاریدا ژمارەیەک ئەسپ و فێرگەیەکی ئەسپسواری بە دیاری ببەخشێتە لەنیا فاخیر لە شاری هەولێر. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.