ئاستی مامناوەندیی تەمەنی هاوژینی لە پارێزگای کرماشان هەڵکشاوە

29-06-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەمەنی هاوژینی لە کرماشان بۆ پیاوان 32 ساڵ و بۆ ژنان 28 ساڵە؛ ئاستی مامناوەندیی تەمەنی هاوژینی لە پارێزگای کرماشان هەڵکشاوە و لە ئاستی گشتیی ئێران زیاترە.
 
مەنوچێهر حاتەمی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری گەنجان لە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، ئاستی مامناوەندیی تەمەنی هاوژینی لەو پارێزگایە بە رێژەیەکی زۆر هەڵکشاوە و بۆ پیاوان گەیشتووەتە 32 و بۆ ژنان 28 ساڵە.
 
حاتەمی دەڵێت، بۆ کەمکردنەوەی ئاستی مامناوەندیی تەمەنی هاوژینی لەو پارێزگایە بڕیاردراوە دامودەزگا حکومییەکان 20%ی توانای فەرمانگە حکومییەکان بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی هاوژینیی گەنجان تەرخان بکرێت و هەروەها لەڕووی کولتوورییشەوە کار لەگەڵ گەنجەکان بکرێت بۆئەوەی هانیان بدەن لە تەمەنی کەمتر ژیانی هاوبەش پێکبهێنن.
 
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری گەنجانی کرماشان دەشڵێت، هەوڵدەدەن ئەمساڵ رێژەیەکی زیاتر لەو گەنجانەی داوای قەرزی بانکیی هاوژینی دەکەن، قەرزەکەیان پێبدرێت.
 
بەپێی ئاماری تۆماری باری کەسێتیی ئێران، تەمەنی مامناوەندیی هاوژینی لە ئاستی گشتیی ئێراندا بۆ پیاوان 30 ساڵ و بۆ ژنان 25 ساڵە.
 
ساڵی رابردووی هەتاوی 15 هەزار و 141 گرێبەستی هاوژینی و و پێنج هەزار و 469 جیابوونەوەی هاوژینەکان لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.