رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسووڵی نوێی هیندستان کۆبوونەوە. هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانیان کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بریجیش کۆمار، کۆنسووڵی نوێی هیندستان کرد و "هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، هەروەها چۆنییەتی فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشیان لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تيشكيان خسته سه‌ر كار و چالاكيى ده‌ستى كار و كۆمپانيا هيندييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ