کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

29-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، رۆژی یەکشەممە پلەی گەرما دادەبەزێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 29ـی تەممووزی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پلەی گەرما بەرزتر دەبێت لە رۆژی هەینی؛ خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەندە و خێراییەکەی لە کاژێرێکدا 10 بۆ 20 کیلۆمەترە.
 
هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ شەممە بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە؛ گوتیشی، "سبەی یەکشەممە بەراورد بە ئەمڕۆ بەگوێرەی ناوچە جیاکان، پلەی گەرما نزیکەی دوو پلە دادەبەزێت و تاوەکو رۆژی چوارشەممە دۆخەکە بە جێگری دەمێنێتەوە و دواتر پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە." 
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، دوێنێ هەینی نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە بە 21 پلەی سیلیزی؛ بەرزترین پلەش لە گەرمیان بووە بە 47 پلەی سیلیزی.
 
هەر بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ شەممە لە باشووری کوردستان بەمێشوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر؛ 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 42 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 45 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 47 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 32 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە