رووداو دیجیتاڵ
تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، موویەکی زۆریان بە نەشتەرگەری لە گەدەی گەنجێک دەرهێناوە و ژیانیان لە مردن رزگار کردووە. گوتەبێژی تەندروستی دەڵێت، کەسەکە خۆی مووەکانی خواردووە.
رۆژی شەممە، 29ـی تەممووزی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی "دەگمەن"دا ژیانی کەسێکی تەمەن 21 ساڵیان رزگار کردووە و بە نەشتەرگەرییەکی سێ کاژێری بڕێکی زۆر موویان لە گەدەی دەرهێناوە.
سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کەسەکە خۆی مووەکانی خواردووە"؛ گوتیشی، لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار، پزیشکان نازۆر (کرداری هەناوبینی)یان بۆ کردووە، بەڵام بەهۆی بوونی مووی قژی زۆر لەنێو گەدەیدا نەتوانراوە بەئامێری هەناوبینی هەمووی دەربهێنرێت و هەربۆیە نەشتەرگەری بۆ کراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی تەندروستی سلێمانی، رووداوەکە بەجۆرێک بووە کە پێویستی کردووە لە ماوەیەکی کەمدا نەشتەرگەری بۆ نەخۆشەکە بکرێت و بەشی ئێشکگری نەشتەرگەریی لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەرییەکیان بۆ ئەنجامداوە کە 3 کاژێری خایاندووە و بە سەرکەوتوویی ژیانی گەنجەکە رزگار کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ