کۆمیسیۆنی عێراق: 14 هاوپەیمانیی نوێ دەیانەوێ بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن

29-07-2023
هێمن عەساف
شەقامێکی کەرکووک لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا
شەقامێکی کەرکووک لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكان چڕکردووەتەوە کە بڕیارە لە 18ـى کانوونى یەکەمى ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
 
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە رووداوی گوت، "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە 1ـی 7ـەوە دەستیکردووە بە تۆمارکردنی حیزب و هاوپەیمانییە سیاسییەکان و تاوەکو 30ـی 7 بەردەوام دەبێت. کۆمیسیۆن لە 2015ـەوە 281 حیزبی سیاسی و 20 هاوپەیمانی تۆمارکردووە؛ 14 هاوپەیمانیی نوێ و شەش هاوپەیمانیی پێشووش خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا خستووەتەڕوو". 
 
پارتە کوردستانییەکان لە هەریەک لە کەرکووک، دیالە، نەینەوا و سەلاحەدین بەشداریى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان دەکەن؛ کەرکووک 15 کورسی و یەک کۆتای کریستیانى دەبێت؛ نەینەوا 26 کورسی دەبێت لەگەڵ سێ کورسیى کۆتاى کریستیان و شەبەک و کوردى ئێزدی؛ هەریەک لە پارێزگاکانى دیالە و سەلاحەدینیش 15 کورسیی ئەنجوومەنى پارێزگایان دەبێت.
 
یەکەمجارە لە ساڵى 2005ـەوە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگا لە کەرکووک بکرێت. عەبدولباست دەروێش، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى لقى کەرکووکى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان دەڵێت، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێکردووە لە سەرجەم بنکەکانی تۆمار کە ژمارەیان 43 بنکەیە، 25 بنکە لە سەنتەری پارێزگا و 18ـی دیکەیشان لە دەرەوەی پارێزگایە کە رۆژانە پێشوازیی لە خەڵک دەکەن.
 
تێکڕاى ژمارەى ئەندامانى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق 285 کەسە کە 10 یان کۆتاى پێکهاتەکانن. لەدواى ئەو هەڵبژاردنە، ئەندامانی ئەنجوومەنى پارێزگان، پارێزگارى نوێ بۆ پارێزگاکانیان هەڵدەبژێرن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە