201 عەرەبی هاوردەی کەرکووک چەکی قەرەبوو وەردەگرن

29-07-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو رووداو

لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140، ناوی 201 عەرەبی هاوردەی بڵاوکردەوە چەکی قەرەبووکردنەوە وەردەگرن، بۆ ئەوەی لە کەرکووکەوە بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
 
29ـی تەممووزی 2025، کاکەڕەش سدیق، ئەندامی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو 201 کەسە مامەڵەکانیان بۆ قەرەبووکردنەوە تەواو بووە و چەکە بانکییەکانیان لە بەغدا وەردەگرن و سەرجەمیان عەرەبی هاوردەی کەرکووکن."
 
بەگوێرەی مادەی 140، هەر ئاوارەیەک 10 ملیۆن دینار و هەر عەرەبێکی هاوردەش 20 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو وەردەگرێت.
 
کاکەڕەش سدیق رایگەیاند: "ئەو عەرەبە هاوردانە لەڕێگەی دادنووسەوە بەڵێننامەیان پێ پڕدەکرێتەوە کە لەدوای وەرگرتنی قەرەبووەکە نەگەڕێنەوە بۆ کەرکووک، ئەگەرنا رێکاری یاسایی لەدژیان دەگیرێتەبەر و ئەگەر بگەڕێنەوەش ناتوانن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن."
 
لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا، 200 ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددەی 140 تەرخانکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروستبوونی لافاو لە ساڵانی رابردوو لە دهۆک بەهۆی بارانی بەلێزمە. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی دهۆک: مەترسیی لافاو کەمە و تیمەکان ئامادەن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی باران و ئەگەری دروستبوونی لافاو هۆشداری دا. لە پارێزگای دهۆکیش، کە لە ساڵانی رابردوودا تووشی لافاو ببوو، هەموو تیمە پەیوەندیدارەکان کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی دهۆک دەڵێ ئەم بارانەی پێشبینی دەکرێت ببارێت، لافاوی لێ ناکەوێتەوە