ئاگر لە تاڵاوی داشخانەی مهاباد کەوتەوە

29-07-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە تاڵاوی داشخانەی مهاباد کەوتووتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تەممووزی 2025 محەممەد ئیبراهیم نەژاد، هاونیشتمانی لە مهاباد بە رووداوی راگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە تاڵاو (گۆم)ی داشخانەی مهاباد کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە."
 
محەممەد ئیبراهیم نەژاد گوتیشی، "چەند کاژێرێکە ئاگرەکە زۆر تەشەنەی سەندووە بەهۆی ئەوەی رێگە نییە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بگەنە شوێنەکە، تاوەکو ئێستاش (کاژێر 7:00ی ئێوارە) کۆنترۆڵ نەکراوە."
 
ئەو هاونیشتمانییەی مهاباد ئاماژەی بەوەش کرد، "دوو تیمی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکەن و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن."
 
لەبارەی هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی مهاباد رایگەیاندووە، هۆکارەکەی دیار نییە و لێکۆڵینەوە دەکەن.
 
تاڵاوی داشخانە 35 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری مهابادەوە دوورە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە