حکومەت لەبارەی مووچەی مانگەکانی 6 و 7 کۆدەبێتەوە

29-07-2025
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بکات و سێ پرس تاوتوێ بکات، کە بریتین لە بەدواداچوون بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی حوزەیران و تەممووز، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پێشنیازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
 
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، لە بڕگەی یەکەمدا، ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی حوزەیران و تەممووزی 2025 دەکات، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە هاوبەشانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەریکردوون. هەر لەو بڕگەیەدا، بەدواداچوون بۆ کارەکانی لێژنە و تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی هەولێر و بەغدا دەکرێت.
 
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت لەبەر رۆشنایی ئەو دوو بڕیارە هاوبەشەی کە پێشتر لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیدا دەرکراون.
 
تەوەری سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی چەند پێشنیازێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت، خانەنشینی، مووچە و شایستە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، کە لەلایەن وەزیری پێشمەرگەوە پێشکەش دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەقامی 60 مەتری لە ناوەندی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بەڕێوەبەری رێگەوبانی هەولێر: پلان هەیە رێگە سەرەکییەکان بکرێنە پارە

بەڕێوەبەری گشتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر رایدگەیێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی رێگە سەرەکییەکان "بکاتە پارە" و داهاتەکەشی بۆ نۆژەنکردنەوەیان بەکاربهێنێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، ساڵانە پێویستیان بە نزیکەی 70 ملیار دینارە، بەڵام پار تەنیا دوو ملیاریان بۆ خەرجکراوە.