کەشناسی: سبەی شەپۆلی گەرما کۆتایی دێت

29-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە هەفتەیەکە شەپۆلێکی گەرمای تووند هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی شەپۆلی گەرما کۆتایی دێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ پلەی گەرما هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە. سبەى چوارشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە گەرمایە لەسەر ناوچەکەمان کۆتایی دێت و پلەى گەرما دەگەڕێتەوە ئاستى ئاسایی ئەم وەرزە".
 
کەشناسی رایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن پلەی گەرما 3 بۆ شەش پلە دابەزێت و لە سبەی چوارشەممەوە تاوەکو چوارشەممەی داهاتوو هیچ شەپۆلێکى گەرما ناوچەکە ناگرێتەوە.
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "دابەزینی پلەی گەرما کە سبەی دەستپێدەکات، بەردەوام دەبێت و رۆژانی دواتریشی یەک بۆ دوو پلەی دیکە دادەبەزێت".
 
شاڵاو هیدایەت گوتی: "تاوەکو 05ـی ئاب کەس لە دۆخی ئاساییدایە، بەڵام لەنێوان 05 بۆ 10ـی ئاب، ئەگەری شەپۆلێکی تووندی گەرما هەیە".
 
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 45 پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە