رادەستکردنەوەى بارەگاکانى پارتى لە کەرکووک، ناکۆکى دەخاتە نێوان بەرەى تورکمانى و هاوپەیمانیى عەزم

29-08-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانیى عەزم لە کەرکووک سەرۆکى بەرەى تورکمانى تۆمەتبار دەکات بەوەى واژۆى لەسەر رێککەوتنى سیاسیی تایبەت بە پێکهێنانى حکومەتی عێراق کردووە کە یەکێک لە بڕگەکانى رادەستکردنەوەى بارەگاکانى پارتى دیموکراتى کوردستانە لە کەرکووک. بەرەى تورکمانى دەڵێت، ئەگەر ئەو پەرلەمانتارە بەڵگە پێشکێش نەکات، دەیدەنە دادگە.
 
28ى ئابى 2023 وەسفى عاسمى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە هاوپەیمانیى عەزمی سوننەکان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانیدا لەبەردەم بارەگاى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى کەرکووک رایگەیاند، حەسەن تۆران، سەرۆکى بەرەى تورکمانى وەکو نوێنەرى ئەو پێکهاتەیە واژۆى لەسەر بەندەکانی رێککەوتنى پێکهێنانى حکومەتى عێراق کردووە، کە یەکێک لە بڕگەکانی رادەستکردنەوەى بارەگای پارتە سیاسییەکانە بۆئەوەى پارتەکان بگەڕێنەوە نێویان.
 
ئەو لێدوانەى وەسفى عاسى لە کاتێکدایە، بەشێک لە لایەنگرانى هاوپەیمانیى عەزم لە کەرکووک لەبەردەم بارەگاى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان مانیان گرتووە دژى بڕیارى رادەستکردنەوەى بارەگاکان بە پارتى دیموکراتى کوردستان کە لەدواى رووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 چۆڵی کردن.
 
29ى ئابى 2023 بەرەى تورکمانیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئەو لێدوانەى پەرلەمانتارەکەى هاوپەیمانیى عەزمى رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەگەر ئەو پەرلەمانتارە لەسەر ئەو بابەتە بەڵگە نەخاتەڕوو، دەیدەنە دادگە.
 
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەى بەرەى تورکمانیدا هاتووە، "رێککەوتنى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت لە رێگەى دەنگدان لە پەرلەمان رەوایەتیى وەرگرتووە و وەسفى عاسى پەرلەمانتار و فراکسیۆنەکەى دەنگیان بە کارنامەى حکومەت داوە، بەبێ ئەوەى هیچ ناڕەزایەتییەکیان لێ ببیستین."
 
کارنامەى حکومەتى عێراق بە سەرۆکایەتیى محەممەد شیاع سوودانى لە 28ى تشرینى یەکەمى 2022 دەنگى لەسەر درا. یەکێک لە خاڵەکانى ئەوەیە کە ماف بدرێتەوە پارتە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ ئەنجامدانى چالاکیى سیاسی لە نەینەوا، کەرکووک، دیالە و سەلاحەدین و دەبێت بارەگاکانیان چۆڵ بکرێن.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، 26ى ئاب بەرەى تورکمانى و هاوپەیمانیى عەرەبی لە کەرکووک راگەیێندراوێکى هاوبەشیان دژى بڕیارى چۆڵکردنى بارەگاى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کە پێشتر بارەگای پارتی بووە، دەرکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.