رووداو دیجیتاڵ
ماڵی میوزیکی زەهاوی بە کۆنسێرتێکی دیکە قەڵای هەولێری پڕاوپڕ کرد لە میوزیک و گۆرانیی کوردی.
دەستپێکی کۆنسێرتەکە تایبەت بوو بە گرووپی شاماران کە لە دوو خوشکی رۆژئاوای کوردستان و کچێکی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوون.
بە تێکەڵکێشکردنی میوزیک و گۆرانیی شێوەزاری کورمانجی و سۆرانی، سەرنجی ئامادەبووانیان راکێشا.
هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان هەندرێن رۆژ بە دەنگە خۆشەکەی بەشی دووەمی کۆنسێرتی ئەمجارەی گەرموگوڕتر کرد.
کەشی ئەم جارەی کۆنسێرتی ماڵی میوزیکی زەهاوی مۆرکی رۆژئاوای کوردستانی پێوە دیار بوو و بڕیارە کۆنسێرتی جاری داهاتوو لە پارێزگەی هەڵەبجە بکرێت.
تەواوی کۆنسێرتەکە لە یوتیوبی رووداو:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ