کێشەی کارگوزارانی نەخۆشخانەکانی ئیدارەی راپەڕین چارەسەر کرا و چوار مووچە وەردەگرن

29-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کێشەی نەدانی مووچەی کارگوزارانی نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین چارەسەر کرا. بەڕێوەبەری تەندروستیی ناوچەکە دەڵێت، لە هەفتەی داهاتوودا پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
 
ماوەی پێنج مانگە کارگوزارانی نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین مووچەیان وەرنەگرتووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی پارەی بۆ داون.
 
دکتۆر سەفەر حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین، رۆژی هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی چوار، پێنج، شەش و حەوتیان دراوە".
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی راپەڕین گوتی: "دوای رێکارە کارگێڕییەکان، لە هەفتەی داهاتووەوە مووچەکەیان خەرج دەکرێت".
 
کارگوزارانی نەخۆشخانەکانی ئیدارەی راپەڕین، نزیکەی 160 کارگوزارن و وێڕای وەرنەگرتنی مووچە لە چەند مانگی رابردوودا، زۆرینەیان بەردەوام بوون لە کارەکانیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.