باڵیۆزی ڤاتیکان: بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەکەین

29-09-2022
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی "بەتووندی سەرکۆنەی هێرش و پەلامارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كرد".
 
رۆژی پێنجشەممە 29-08-2022 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە میتجا لێسکۆڤار، باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کرد.
 
دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران لە بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بۆردوومان کرد کە بەهۆیەوە لانی کەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 50ـی دیکەش بریندار بوون. 
 
بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ڤاتیکان سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كردووە بۆ قوربانییانی هێرشەکە. 
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق پێزانینی بۆ پێگە و رۆڵی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی ئاشتیدا هەبووە، هەروەها وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ كولتووری پێكەوەژیانی گەلی كوردستان، سوپاسی گەلی كوردستانیشی كرد كە لە رۆژە سەختەكاندا باوەشیان بۆ سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێكهاتە جیاجیاكان و بە تایبەت كریستیانەكان كردووەتەوە.
 
لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە قووڵایی فەرهەنگی پێكەوەژیان لەناو گەلی كوردستان داوە و جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە گەلی كوردستان لە برەودانی ئەو فەرهەنگە بەردەوام دەبێت.
 
لە درێژەی دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە پێویستە كێشەكانی عێراق لەسەر بنەمای گفتوگۆ و دەستوور چارەسەر بكرێت.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە كۆتایی ئەو دیدارەدا باڵیۆزی ڤاتیكان سوپاسی گەلی كوردستان و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازی و میوانداریی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و هەر بەو بۆنەیەوە دیارییەكی تایبەتی پێشكێشی سەرۆك بارزانی كرد.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گۆڕێکی شێوێندراو

دوای گۆڕستانێکی کریستیانەکان، کێلەکانی گۆڕستانێکی موسڵمانان لە هەولێر دەشکێندرێن

دوای تێکدانی ژمارەیەک گۆڕی کریستیانەکانی قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر، لە سەنتەری شاری هەولێریش چەند کیلێکی گۆرستانێک دەشكێندرێن. بەڕێوەبەری ئەوقافی شارەکە دەڵێ، بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکەن. یەکێتیی زانایانیش تێکدانی گۆڕ بە "تاوان" پێناسە دەکات و سەرکۆنەی دەکات