رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی شارەوانیی کفری دەڵێت، دوای ئەوەی چوارشەممەی رابردوو چیمەنیان لە دەروازەی شارەکەیان چاندووە و دزراوە، دووبارە سنوورەکە سەوز دەکەنەوە.
عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانیی کفری، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "چوارشەممە بۆ زیادکردنی سەوزایی لە دەروازەی شارەکەمان چیمەنمان دانا، بەداخەوە لە دووشەوی رابردوودا بەشێکی چیمەنەکە دزراوە".
سەرۆکی شارەوانیی کفری گوتی، سیستمی ئاودێرییان بۆ چیمەنەکە دانابوو، ئەویش بەشێکی دزراوە.
عەلی خورشید ئاماژەی بە تۆمەتبارەکان کرد و گوتی: "کەسانی نەفس نزمن و ئەوانە گوزارشت لە دانیشتووانی شارەکەمان ناکەن".
لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە هێزە ئەمنییەکان بۆ تۆمەتبارەکان دەگەڕێن. سەرۆکی شارەوانی دەڵێت: "بەهای مادی دزییەکە گەورە نییە، بەڵام ئامانجمانە بزانین کێیە و کاری لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە".
کفری یەکێکە لە کۆنترین قەزاکانی هەرێمی کوردستان و لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانە لە پارێزگای سلێمانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ