بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی: 30ی ئەیلوول پارەی گەنم دابەش دەکەین

29-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی رایگەیاند، سبەی پارەی گەنم لە پسوولەی ژمارەیەکی جووتیاران بۆ ژمارە 113 دابەش دەکرێت.
 
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەو 57 ملیار دینار کە بۆ پارەی گەنم نێردراوە، 25 ملیاریان پشکی سنوورەکەمانە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت، "ئەو جووتیارانەی کە گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە و پشگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان لە 50 تۆن بەرەو خوارەیە، سبەی سەردان بکەن."
 
لە 57 ملیار دینار وەکو شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، 20 ملیار دینار بۆ جووتیارانی پارێزگای هەولێر و 12 ملیار دیناریشی بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆکە.
 
میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، دوێنێ بە رووداوی گوت: "پارەکە کراوەتە چەک، بەڵام نەکراوە بە پارەی نەخت و رێکاری کارگێڕیی ماون."
 
میران بەختیار گوتی، لەگەڵ تەواوبوونی رێکارەکان و بەردەستبوونی پارە، جووتیاران ئاگادار دەکەنەوە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی شایستەکانیان.
 
هەروەها بەرپرسێکی باڵای پارێزگای دهۆک بە رووداوی گوت، "تاوەکو ئەمڕۆ چەکی پارەی جووتیارانی سنوورەکە خەرج نەکراوە و رێکاری کارگێڕی ماون، لە داهاتوویەکی نزیکدا پارەکە خەرج دەکرێت."
 
وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان 10ـی حوزەیران دەستیپێکرد و تاوەکو 20ـی تەممووز بەردەوام بوو.
 
ئەم ساڵ حکومەتی عێراق 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بە نرخی 850 هەزار دینار بۆ تۆنێک وەرگرت، کە بەهاکەی زیاترە لە 300 ملیار دینارە.
 
پشکی گەنمی وەرگیراوی پارێزگاکانی سلێمانی بە هەڵەبجەشەوە 158 هەزار تۆن بوو، هەروەها پشکی گەنمی وەرگیراو لە پارێزگای هەولێر 122 هەزار و تۆن و دهۆکیش نزیکەی 118 هەزار تۆن بوو.
 
پاریش حکومەتی عێراق 700 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت، بەڵام ئەمساڵ بڕەکەی کەم کردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."