رووداو دیجیتاڵ
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر زیادبوونی بەرهەمەکانی نەوت دەبێت. دەشڵێت: ''لەمەودوا دڵەڕاوکێی هاتن یان نەهاتی مووچە نامێنێت.''
ئەمڕۆ دووشەممە 29-09-2025، عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی نیوڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو، کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشیکرد، لەبارەی رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت لەنێوان هەولێر، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت رایگەیاند، ''ئەمە گەرەنتیی پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.''
بەگوتەی عیزەت سابیر، رێککەوتەنەکە سوودی بۆ هەر سێ لایەنی بەغدا، هەولێر و کۆمپانیاکانی نەوت دەبێت، ''ئەگەر هەرێمی کوردستان ئەم نەوتەی رادەستی سۆمۆ نەکردبووایە و خۆی فرۆشتبای، نیوەی ئەو پارەیەی دەستدەکەوت کە لە بەغداوە بۆ مووچە بۆی دەنێردرێت''.
لەدوای رێککەوتنی سێقۆڵیی نێوان حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت، لە 27ـی ئەیلوولى 2025 نەوتى هەرێمى کوردستان هەناردەکرایەوە کە لە کۆتایی مانگى ئادارى 2023ـەوە راگیرابوو.
بەگوێرەى رێککەوتنەکە، رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە هەناردە دەکرێ. بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق جەختی لەوە کردەوە، ئێستا لە بەرامبەر ئەو نەوتەی دەدرێتە سۆمۆ، ''ئەرکە لەسەر بەغدا مانگانە مووچەی مووچەخۆران بنێرێت، بۆیە لەمەودوا دڵەڕاوکێی هاتن یان نەهاتنی مووچە نامێنێت.''
عیزەت سابیر لەبارەی سوودی رێککەوتنەکە بۆ عێراق گوتی: ''ئەم ساڵ حکومەتی فیدراڵی بەبێ ئەوەی بەرمیلێک نەوت وەربگرێت، شەش مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، بەڵام ئێستا بەرامبەر ناردنی مووچە، 400 ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتنی نەوت دەستدەکەوێت.''
هەرچی پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی نەوتە، ئێستا بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک بە 16 دۆلار قایلن و لەبری شایستە داراییەکانیان نەوت وەردەگرن. بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ''کۆگەیەک لە کۆگەکانی بەندەری جەیهان بۆ نەوتی کۆمپانیاکان تەرخان دەکرێت. کەی ئەو نەوتە گەیشتە ملیۆنێک بەرمیل، دەیفرۆشن و پارەکەی خۆیان راستەوخۆ وەردەگرن. بۆیە ئەوانیش کێشەی شایستە داراییەکانیان نامێنێت.''
عیزەت سابیر باسی لەوە کرد، لە رێککەوتنە سێقۆڵییەکەدا کات دیاری نەکراوە کە تاوەکوی کەی بەردەوام بێت: ''بەڵام عێراق هەموو ساڵێک یاسای بودجە دەردەکات. تاوەکو دەرکردنی یاسای بودجەی 2026، کار بە رێککەوتنەکە دەکرێت. دواتر لەسەر بنەمای بودجەی نوێ، پشکی هەرێمی کوردستان و بڕی ئەو نەوتەی دەبێ رادەستی بکات دیاری دەکرێت.''
تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەنیا مووچەی شەش مانگی ئەم ساڵیان وەرگرتووە. وەک بریکاری وەزارەتی نەوت ئاماژەی پێدا، ''بەپێی رێککەوتنەکە ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە هەر شەش مووچەی مانگەکانی 7 تاوەکو 12ـ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ