پاسەوانی سنووری عێراق بۆ رووداو: ئێمە سەرپەرشتیی دانانی دیواری کۆنکرێتی لە سنووری سووریا دەکەین

29-09-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیای نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان دیواری کۆنکرێتی لە سنووری باشوور و رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات، بەڵام فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق گوتی، کارەکانی تایبەت بە دانانی دیواری کۆنکرێتی لەلایەن فەرماندەییەکەی ئەوانەوە سەرپەرشتی دەکرێ. دەشڵێت، پلانەکە سەرجەم رووبەری سنووری عێراق – تورکیا – سووریا دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2025، عەمید حەیدەر کەرخی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دانانی دیوارە کۆنکرێتییەکان لە سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا "لەلایەن فەرماندەیی پاسەوانی سنوورەوە سەرپەرشتی دەکرێ."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق گوتی: "پلانەکە بەو جۆرەیە کە لە سنووری رەبیعەوە بۆ پێشابوور و سەرجەم سێگۆشەی سنووری نێوان عێراق – تورکیا – سووریا بە دیواری کۆنکرێتی تووند و تۆڵ بکرێ."
 
عەمید حەیدەر کەرخی ئاماژە بەوە دەکات "بۆ دانانی دیوار و پرۆسەکانی چاودێریکردنی سنوورەکانی تورکیا و بەشێکی سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا، هاوئاهەنگی تەواومان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە."
 
ئەمە لە کاتێکدایە، میدیای نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دوێنێ یەکشەممە بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان خەریکی دانانی دیوارێکە بە بەرزیی 3 مەتر و پانی 75 سانتیمەتر لە سنووری باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان.
 
عێراق لەگەڵ تورکیا 335 کیلۆمەتر، لەگەڵ سووریا 618 کیلۆمەتر و لەگەڵ ئێران بە رووبەری هەزار و 420 کیلۆمەتر سنووری هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.