رووداو دیجیتاڵ
لە شاری مهاباد کرێکارێک لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و تووشی مردنی مێشک بوو، خێزانەکەی بڕیاریانداوە ئەندامانی جەستەی ببەخشن.
رۆژی یەکشەممە 28ی ئەیلوولی 2025، کرێکارێک بەناوی کاوە مورادی لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی کەوتە خوارەوە و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی مهاباد.
هاونیشتمانییەک لە مهاباد بە رووداوی گوت، "کاوە مورادی لە کاتی کارکردن لەسەر باڵەخانەکە بەربووەتەوە و تووشی مردنی مێشک بووە."
کاوە مورادی خەڵکی مهابادە و باوکی منداڵێکە و تەمەنی 35 ساڵە
ئەو هاونیشتمانییە گوتی: "خێزانی کاوە موراد بڕیاریان داوە ئەندامانی جەستەی کوڕەکەیان ببەخشن بەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی."
ساڵانە نزیکەی 2500 کەس لە ئێران مافی بەخشینی ئەندامی جەستەیان هەیە، تەنیا یەک لەسەر سێی ئەو کەسانە ئەندامەکانیان دەبەخشن.
ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانە نزیکەی سێ هەزار کەس بەهۆی نەبوونی ئەندامێکی چێنراوەوە گیانلەدەستدەدەن.
رۆژی 19ی ئابی 2025، دادپزیشکیی ئێران رایگەیاند، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، دوو هەزار کرێکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە و 26 هەزار و 548 کرێکاریش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ