شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پرسی خانەنشینان لە بەغدایە

30-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، شاندێکی وەزارەتەکەیان بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی یاسای خانەنشینانی پێشمەرگە لە بەغدان و بڕیارە سبەی لەگەڵ دەستەی گشتیی خانەنشینان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی سەربازیی عێراق کۆببنەوە.
 
رۆژی دووشەممە 29ـی ئەیلوولی 2025، لیوا بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەندێک ناکۆکی و نەگونجان لەسەر یاسای خانەنشینی هەیە، ئێمە دەمانەوێت یاسای ژمارە 38ـی ساڵی 2007 کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە جێبەجێ بکرێت، بەڵام عێراق دەیەوێت بە یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 کار بکات، بۆیە شاندی وەزارەت لەگەڵ دەستەی گشتیی خانەنشینان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی سەربازیی عێراق کۆدەبنەوە".
 
 لیوا بەختیار محەممەد جەختی لەسەر جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 38 کردەوەو گوتی: "بەپێی ئەو یاسایە مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە زیاترە؛ ئەگەریش جێبەجێ نەکرێت، دەمانەوێت میکانیزمێک بدۆزینەوە کە خانەنشینانی پێشمەرگە زەرەرمەند نەبن".
 
شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهاتوون لە: بەڕێوەبەری گشتی و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران، نوێنەری وەزارەتی دارایی و نوێنەری یاساییی یەکەکانی 70 و 80.
 
بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی گوت: "دوای کۆبوونەوەکە، شاندەکە هەموو بابەت و پێشنیازەکان لە راپۆرتێکدا کۆدەکەنەوە و دەیدەنە حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو بڕیاری لەبارەوە بدرێت".
 
لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی 80 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەیان بە هاوتاکراوی وەرنەگرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کرێکارانە لە کارگەیەکدا خنکاون

لە ئیسفەهان 9 کرێکار بە گاز خنکان

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیسفەهان رایدەگەیێنێت، لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو پارێزگایە 9 کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.