لە 6 مانگدا 199 کەس لە سنە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

29-09-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، لە 6 مانگی رابردوودا 199 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە کە بەراورد بە هەمان ماوەی پار، بە رێژەی 5٪ کەمی کردووە.
 
کیومەرس حەبیبی، جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ستراتیژیی نەهێشتنی رووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگای سنە ئامارێکی نوێی لەبارەی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگاکە خستەڕوو.
 
جێگری پارێزگاری سنە رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی دادپزیشکی، لە 21-03-2025 تاوەکو 21-09-2025، 199 کەس لە پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 
کیومەرس حەبیبی گوتی، لەو ماوەیەدا 29 کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆ لەنێو شارەکان گیانیان لەدەستداوە و 170 کەسیش لە رێگەکانی نێوان شار و گوندەکانی پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە.
 
بە گوتەی کیومەرس حەبیبی، گیانلەدەستدان بە رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەراورد بە هەمان ماوەی پار بە رێژەی 5٪ کەمی کردووە.
 
جێگری پارێزگاری سنە رەخنەی لە خراپیی رێگەوبانەکانی پارێزگاکە دەگرێ و دەڵێ، رێگەکانی پارێزگای سنە لە رێگە هەرە خراپ و پڕ مەترسییەکانی ئێرانن و لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵێک پڕۆژە جێبەجێ کراون و هەندێ رێوشوێن گیراونەتەبەر بۆ باشترکردنی دۆخەکە، بەڵام ژێرخانی رێگەوبان لە پارێزگاکە لە ئاستێکی پێویست و گونجاودا نییە. 
 
کیومەرس حەبیبی ئەوەشی خستەڕوو کە 16 شوێنی مەترسیدار لە رێگەکانی نێوان شارەکانی پارێزگای سنە دەستنیشان کراون کە زیاترین رووداوەکانی هاتووچۆ لەو شوێنانە روودەدەن و رێوشوێنی سەلامەتی لە هەندێکیان گیراوەتەبەر.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە