وێنجە.. جێگرەوەی دانەوێڵە؛ یەک جار دەیچێنیت و بە ئاودان حەوت ساڵ بەرهەمی دەبێت

29-10-2021
هونەر حەمید
بە چاندنی 12 کیلۆ وێنجە لە یەك دۆنم زەوی، 800 کیلۆگرام بۆ یەك تۆن بەرهەمی دەبێت
بە چاندنی 12 کیلۆ وێنجە لە یەك دۆنم زەوی، 800 کیلۆگرام بۆ یەك تۆن بەرهەمی دەبێت
نیشانەکردن وێنجە
A+ A-
 
رووداو - گەرمیان

وێنجە بەرهەمێکی چوار وەرزەی کشتوکاڵییە، وەکو خۆراک بەکاردێت بۆ ئاژەڵ. جگە لە سوودە زۆرەکەی، وێنجە خاکیش بەپیت دەکات. حەبیب مەحموود جووتیارێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە، پێنج ساڵە هاتووەتە باشووری کوردستان، زەوی بە کرێ دەگرێت، وێنجەی تێدا دەچێنێت و بە ئاژەڵدارانی ناوچەکەی دەفرۆشێت.
 
حەبیب مەحموود، جووتیار دەڵێت، "لە هەرێمی کوردستاندا وێنجە کەمە و ئاژەڵدار زۆرە، خەڵک زۆر دابەستەی ئاژەڵ دەکات، بیرۆکەی ئەوەم بۆ دروستبوو کە خەڵک پێویستی بەو وێنجەیە، بۆ ئاڵف دەیبەن، بۆ ئاژەڵ دەیبەن، لە جیاتی جۆ دەتوانن ئەم وێنجە بەکاربهێنن، موشتەرییەکی باشی هەیە. خەڵک زۆر داوای وێنجەمان لێدەکات، لێرەش یارمەتی و رێنوێنیی شەش حەوت کەسم داوە و وێنجەیان وەشاندووە".
 
وێنجە بەوە ناسراوە کە بە تێچوویەکی کەم داهاتێکی زۆرت پێدەدات، چونکە یەک جار تۆوەکەی دەچێنیت و تەنیا بە ئاودان حەوت ساڵ بەرهەمی دەبێت.
 
بە چاندنی 12 کیلۆ وێنجە لە یەك دۆنم زەوی، 800 کیلۆگرام بۆ یەك تۆن بەرهەمی دەبێت. ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵی و نەبوونی لەوەڕگا، وێنجە خواستێکی زۆری لەسەرە.
 
مەحموود فەرەج، ئاژەڵدار ئاماژە بەوە دەکات، "چەند ساڵە جۆ دەدەمە ئاژەڵ، بەڵام سوودی ئەم وێنجەی نییە. سوودی هەیە، بەڵام وەکو وێنجە نەقس ناهێنێت، تووشی شەوکوێری نابێت، گەشە پەیدا دەکات، ئەگەر بڵێم لە جۆ باشتر گەشەدەکات، مەڵێ درۆ دەکەیت، لەو کاتەوە وێنجە بەکاردەهێنم، سوودی لە جۆ باشترە".
 
سەرەڕای سوودە زۆرەکەی وێنجە كە وەکو جێگرەوەی دانەوێڵە دادەنرێت، جووتیارانی گەرمیان بە کەمی روو لە چاندنی دەکەن.
 
ئەحمەد سەرباز، جووتیار و ئاژەڵدار باس لەوە دەکات، "30 ساڵە وەکو ئەمساڵ نەبووە، راستە ئاژەڵمان هەیە، زەوی و ئاومان هەیە، ئاوی خۆمان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەکو ئەمساڵ نەبووە تاوەکو وێنجە بەکاربێنێن".
 
جووتیارێک بەناوی لوقمان محەممەد دەڵێت، تاوەکو ئێستا باوباپیرانیان وێنجەیان نەکردووە و خۆیشیان وێنجەیان نەکردووە و وەکو شارەزایی شارەزاییان نییە.
 
حەمید مەجید داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات رێگەیان بدات لە زەوییەکانیان بیر لێبدەن، "چونکە زەوییەکانمان دەیمە، بۆئەوەی بیکەینە وێنجە و سوودی بۆ خۆمان و بۆ وڵاتەکەشمان هەبێت".
 
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان، نزیكەی 14 هەزار جووتیار لە گەرمیان هەن، یەک ملیار و 433 ملیۆن و 221 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی هەن، لەو ژمارەیەش 111 هەزار و 202 دۆنم زەوی بەراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتی و بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر وەڵامی میران بەکر دەداتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و میران بەکر، رۆژنامەڤان و سکرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، دوو گێڕانەوەی جیاواز بۆ رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکەنەوە.