باڵیۆزی ئەمریکا بۆ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان: بێ هیچ دواکەوتنێک حکومەت پێکبهێنن

29-10-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و پیرۆزبایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لێکردوون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 29-10-2024، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. دوای ئەو دوو کۆبوونەوەیە، رۆمانۆوسکی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و رۆمانۆوسکی رایگەیاند، ئەلینا رۆمانۆوسکی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان کردووە و "هە‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى لێكگه‌يشتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت كرده‌وه‌".‌
 
باڵیۆزی ئەمریکا رایگەیاند، "پێزانینمان بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە لە بەرامبەر پابەندبوونیان بە دیموکراسییەوە". گوتیشی، "هانی هەموو پارتە سیاسییەکان دەدەم بێ هیچ دواکەوتنێک حکومەت پێکبهێنن".
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری رایگەیاند، "بەشداریی 72%ـی دەنگدەران لە هەڵبژاردن ئاماژەی هۆشیاریی خەڵکە." گوتیشی، "هەڵبژاردنێکی گرنگ بوو بۆ هەرێمی کوردستان بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ هەموو دامەزراوەکانی دەسەڵات."
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای خواست هەموو لایەنێک بتوانن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن قبووڵ بکەن، هەرچەندە تێبینیش هەبووبێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە