رووداو دیجیتاڵ
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، بەردەوامن لە پەرەپێدان و فراوانکردنی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان و، لە چوار کێڵگەدا 24 بیری نەوت هەڵدەکۆڵن.
ئاڵپارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2025 لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا باسی لە پرسی وزە لە وڵاتەکەیدا کرد.
بایراکتار گوتی: "خواست لەسەر وزە لە تورکیا لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا سێ هێندە زیاد دەکات، بۆیە رێگەی نوێ بۆ پڕکردنەوەی ئەو خواستە دەدۆزینەوە."
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی ئیلام ئاماژەی بەوەدا، کە بەردەوامن لە گەڕان بە دوای گازی سرووشتیدا.
سەبارەت بە نەوتیش، بایراکتار گوتی: "لە چوار کێڵگەی ئامەد 24 بیری نەوت هەڵدەکۆڵین."
وەزیری وزە ئەو دەنگۆیانەی رەتکردنەوە دەگوترێت وڵاتەکەی بەنیازە کانزا دەگمەنەکانی بە ئەمریکا بفرۆشێت و گوتی: "ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئەمریکا واژۆمان کردووە، رێککەوتنێکی پەیوەندیدار بوو بە وزەی ناوەکی. ئەگەر سەبارەت بە توخمە دەگمەنەکانی زەوی بووایە، دڵنیابن، راماندەگەیاند."
بەشێک لە کانزا دەگمەنەکانی تورکیا لە پارێزگاکانی مەڵەتی و سێوازی باکووری کوردستانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ